ئەردۆغان: داوا لە وڵاتان دەكەم دان بە دەوڵەتی فەلەستین بنێن



سەرۆك كۆماری توركیا داوا لە وڵاتان دەكات دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێن و دەشڵێت: نەتەوە یەكگرتووەكان لە غەززە مردووە و چەندین چالاكوان و ڕۆژنامەوان لە غەززە كراونەتە ئامانج.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە وتاری كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە وتارێكدا ڕایگەیاند، لە غەززە چندین منداڵ ڕۆژانە لە تینوێتی و برسێتیدا دەمرن و چەندین تیمی فریاگوزاری و چالاكوان و ڕۆژنامەنووس دەكرێنە ئامانج.

ڕاشیگەیاند، نەتەوە یەكگرتووەكان لە غەززە مردووە، ئەو وڵاتانەی پشتیوانی لە ئیسڕائیل دەكەن شەرمەزارییان بۆ دەمێنێتەوە، چونكە بە ئاشكرا فەلەستینییەكان مافیان پێشێل دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە شەڕی غەززە كەس پارێزراو نییە، ئیسڕائیل چەندین ژن و منداڵ دەكوژێت و لێرەش باسی پاڵەوانی خۆیان دەكەن ، بۆیە دەبێت تاوانكاری نەتانیاهو بوەستێنرێت.

سەرۆك كۆماری توركیا، كە بەشی زۆری وتارەكەی بۆ غەززە تەرخان كرد داوای لە وڵاتان كرد، ” دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێن” و دەشڵێت: فەلەستینییەكان شۆڕشگێڕانە پارێزگاری لە خاكەكەیان دەكەن.

پێشمەرگە: هەر جۆرە توندوتیژیەكی سێكسی قەدەغەكراوە
پێت پێشمەرگە: هەر جۆرە توندوتیژیەكی سێكسی قەدەغەكراوە
جۆ بایدن: پێویستە كۆتایی بە شەڕی ساردی نێوان وڵاتان بهێنرێت
دوات جۆ بایدن: پێویستە كۆتایی بە شەڕی ساردی نێوان وڵاتان بهێنرێت
پەیوەندیدار