سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی سەرۆكایەتییدا هەوڵی بەدیهێنانی ئاشتی داوە و دەشڵێت: دەبێت پێكەوە كار بۆ نەهێشتنی هەڕەشەی ئەتۆمی.
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە وتاری كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، لەماوەی سەرۆكایەتیمدا هەوڵی بەدیهێنانی ئاشتیم داوە و ئیدارەی ئەمریكا هەوڵیداوە ڕێگری لە شەڕانگێزی بكات.
ڕاشیگەیاند، بەردەوام هەوڵی بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامیمان داوە و دەبێت پێكەوە كاربكەین بۆ نەهێشتنی هەڕەشەی ئەتۆمی.
وتیشی، “پێویستە شەڕی ساردی نێوان وڵاتان نەهێڵدرێت و كۆتایی بە شەڕی ئۆكراینا بهێنرێت و ئەو وڵاتە سەربخەین و بیكەینە ئەندامی ناتۆ”.
جەختیشی كردەوە، پێویستە كۆمەك و هاوكاری بۆ ئۆكراینا زیاتر بكەین و هیچ بژاردەیەكمان لەبەردەست نییە جگە لە سەرخستنی ئۆكراینا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕووبەڕووی نادادییەكانی جیهان دەبینەوە و ڕێگری لە هەڕەشەی سەر ژنان بكەین.