دوكانەكانی فرۆشتنی جگەرە و نێرگەلە دادەخرێن



وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاریداوە بە داخستنی فرۆشگاکانی نێرگەلە و جگەری ئەلکترۆنی و دەڵێت: هەر فرۆشگایەک پاپەندی بڕیارەکە نەبێت سزا دەدرێت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە نووسراوێکدا، کە ئاڕاستەی ناوەندەکانی تەندروستی لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی کردووە، ڕایگەیاندووە، بە پێی ماددەی ٩٦ لە یاسای تەندروستی گشتی ژمارە ٨٩ی ساڵی ١٩٨١بڕیاردراوە بە داخستنی سەرجەم فرۆشگاکانی نێرگەلە و جگەرەی ئەلکترۆنی و دەستبەسەرداگرتنی ئەو بابەتانەی لە ناو فرۆشگاکە هەیە.

جەختیشی كردۆتەوە، بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت تا ئەو کاتەی بڕیاری نوێ لەسەر شێوازی فرۆشتن و جۆری ئەو کارە دەدرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە هەر فرۆشگایەک پاپەند نەبێت بە بڕیارەکە سزا دەدرێت بە بڕی پێنج ملیۆن دینار و ڕەوانەی دادگا دەکرێت.

 

جۆ بایدن: پێویستە كۆتایی بە شەڕی ساردی نێوان وڵاتان بهێنرێت
پێت جۆ بایدن: پێویستە كۆتایی بە شەڕی ساردی نێوان وڵاتان بهێنرێت
ژنێك بە كارەباى ماتۆڕی ئاو گیانی لەدەستدا
دوات ژنێك بە كارەباى ماتۆڕی ئاو گیانی لەدەستدا
پەیوەندیدار