کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی كاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە، کە ژمارەیان 1191 كەسە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی کۆمیسیاراندا ناوی لیست و هاوپەیمانێتییەکان و كاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکراوە”.
ئاماژە بەوەشکراوە “هەر لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکەدا بڕیاردرا سبەی چوار شەممە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێ بکات”.