کەشناسی: ئەمشەو بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە



کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو بەفرو باران بەردەوام دەبێت و تەم دروست دەبێت و سبەینێ شەممە رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت و پلەکانى گەرما زیاتر ڕوو لە دابەزین دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی بڵاویکردووەتەوە، ئەمشەو ئەگەرى نمە باران هەیە لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم هەروەها بەفرێکى کەم لە ناوچە سنورییەکانى هەرێم دەبارێت لە گەڵ دروستبوونى تەمومژ لە کاتەکانى بەیانى زوودا لە ناوچەى جیا جیا.

هەروەها سبەىنێ بەیانى شەممە پێشبینى دەکرێ ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو بێت لە گەڵ دەسپێکردنى نمەباران لە کاتەکانى نیوەڕۆدا پاشان ڕێژەی باران بارین زیاتر دەبێت و زۆربەى ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە هاوکات بارستە هەوایەکى ساردى لە گەڵ دەبێت و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و پلەکانى گەرما زیاتر ڕوو لە دابەزین دەکات.

بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردوو
پیرمام 0.1 ملم
سلێمانى 2.3 ملم
چەچەماڵ 0.5 ملم
بامەرنێ 0.4 ملم
دەربەندیخان 0.6 ملم
حاجى ئۆمەران 4.4 ملم
هەڵشۆ 0.4 ملم
سۆران 0.2 ملم

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
پێت نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
ئەمریكا: پێویستە ئێران دەست لە پشتیوانیكردنی ڕووسیا لە ئۆكراینا هەڵبگرێت
دوات ئەمریكا: پێویستە ئێران دەست لە پشتیوانیكردنی ڕووسیا لە ئۆكراینا هەڵبگرێت
پەیوەنیدر