چەند خۆراکێکی بەسوود بۆ پاراستنی بینایی چاوی منداڵ



پرتەقاڵ و لالەنگی ڤیتامین سی تێدایە کە یارمەتی پاراستنی چاو دەدات لە زیانەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی.

 

خراپی خۆراک و زیادبوونی کات بەسەربردن بە دیار شاشە و زیادبوونی فشاری دەروونی هۆکاری سەرەکین بۆ خراپی بینایی چاو لای منداڵان.

 

توێژەران دەڵێن؛ ڕێجیمێکی دروست دەبێتە هۆی کاریگەری زۆر لەسەر بینینی منداڵ، بەڵام  چەند خۆراکێک هەیە کە دەتوانێت دابەزینی ئاستی بینین لەنێو منداڵاندا کەم بکاتەوە و بینایی چاو باشتر بکات:

 

. سەلەمون

ماسی سەلەمون ترشی چەوری ئۆمیگا ٣ی تێدایە، کە گیراوەیەکی گشتگیر بۆ چاوی وشک و سوور و هەوکردن دابین دەکات.

دەتوانرێت تۆوی کەتان و گوێز و سۆیا وەک سەرچاوەی بەدیل بۆ سەلەمون بەکاربهێنرێت کە یارمەتیدەرە لە بەرەنگاربوونەوەی کێشەکانی وشکبوونەوەی چاو.

 

. گێزەر

گێزەر دەوڵەمەندە بە بیتا کارۆتین کە دژە ئۆکسێنەرێکە لەش دەیگۆڕێت بۆ ڤیتامین A، ئەمەش لە کاتی ڕووناکی کەمدا بینین باشتر دەکات و ڕەنگی چاو هاوسەنگ دەکات و چاوەکان بە چەوری و تەڕی دەهێڵێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوون بە هەوکردن.

 

. پرتەقاڵی

پرتەقاڵ و لالەنگی ڤیتامین سی تێدایە کە یارمەتی پاراستنی چاو دەدات لە زیانەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی.

 

. هێلکە

لەبەر ئەوەی هێلکە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەرەکانی وەکو لوتین و زیاکسانتین، یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی چاو لە تێکچوونی بینین و لەدەستدانی بینین بەهۆی تەمەن و ئاوی سپی چاو.

 

. بادەم

خواردنی مشتێک بادەم بە بەردەوامی یارمەتیدەرە بۆ پاراستن لە هەوکردن و ئاوی سپی چاو و لەدەستدانی بینین بەهۆی تەمەن و تێکچوونی چاو، ئەمەش بەهۆی بەرزی ڕێژەی ڤیتامین E ی تێیدا.

چێشتخانەیەک، ئۆفەرێکی سەیر ڕادەگەیەنێت
پێت چێشتخانەیەک، ئۆفەرێکی سەیر ڕادەگەیەنێت
سامانەکەی زوکەربێرگ، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد
دوات سامانەکەی زوکەربێرگ، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد
پەیوەندیدار