بایدن، دواین قسەی خۆی دەکات…. چی لە هەگبەدایە؟



جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەوڵدەدات لە میانی وتارێکدا ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤/٩/٢٠٢٤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەشی دەکات، تیشک بخاتە سەر دەستکەوتەکانی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، لە کاتێکدا کە بەهۆی شەڕەکانی ئۆکراین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە.

 

بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، وتارەکەی بایدن کە لە کاتژمێر 10ی بەیانی بەکاتی رۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشکەشی دەکات، دەرفەتێکی پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی قسە لەسەر ئەو بابەتانە بکات کە بە دەستکەوتی گەورەی دەزانێت لە ماوەی خولی سەرۆکایەتییەکەیدا.

 

ئەو بەرپرسە باڵایەی ئیدارەی ئەمریکا وتوشییەتی؛ بایدن داوا دەکات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیری لە ئۆکراین بکات.

 

لە لایەکی دیەک، کارین ژان پیێر، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، بایدن “دیدگای خۆی پێشکەش دەکات کە چۆن جیهان دەتوانێت کۆببێتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە گەورانەی هاتوونەتە ئارا “.

 

چوار مانگ بەر لە کۆتایی هاتنی خولی سەرۆکایەتییەکەی، بایدن وتارێک لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەش دەکات لە کاتێکدا دوو شەڕ و کوشتاری بەردەوام لە ئارادان، کە ئەگەری هەیە تەنانەت دوای جێهێشتنی پۆستەکەشی ئەو دووجەنگە بەردەوام بن.

 

لە کاتێکدا هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە لەرزۆکن و  هەڵگیرسانی شەڕێکی دیکە لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان لە ئارادایە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند؛ ژمارەیەکی سنووردار لە هێزی زیادە ڕەوانەی رۆژهەلاتی ناوەڕاست دەکەن.

 

چەند ئاڵنگارییەک زاڵ بوون بەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەکەی بایدن لە سەردەمی سەرۆکایەتییەکەیدا، شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین لە شوباتی 2022 تا هێرشی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر باشووری ئیسرائیل و وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ بە دەستپێکردنی هەڵمەتێکی سەربازی لە غەززە .

 

هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چین و ئێران بەشێکی زۆری کاتەکانی سەرۆک کۆماری لەماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا داگیرکرد.

نەوتی سپی لە سەنتەری شارەکان دابەشدەکرێت
پێت نەوتی سپی لە سەنتەری شارەکان دابەشدەکرێت
بە فەرمی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕاگەیەنرا
دوات بە فەرمی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار