بە فەرمی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕاگەیەنرا



سبەینێ چوارشەممە وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەست پێدەکات و ڕۆژی 15ی تشرینی یەکەم کۆتایی دێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمسیاران ئەمڕۆ کۆبووەتەوە و لیستی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەند کردووە، کە ژمارەیان 1190 کەسە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە گوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمسیاران، سبەینێ چوارشەممە، 25-09-2024، بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەست پێدەکات و تاوەکوو 15-10-2024 بەردەوام دەبێت.

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەشی خستە ڕوو، کۆمسیۆن هەنگاوی گەورەی بڕیوە لە جێبەجێکردنی خشتەی کارەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە 20-10-2024 بکرێت.

بایدن، دواین قسەی خۆی دەکات…. چی لە هەگبەدایە؟
پێت بایدن، دواین قسەی خۆی دەکات…. چی لە هەگبەدایە؟
مەسرور بارزانی پێشانگای نێودەوڵەتیی “بیناسازیی عێراق”ی کردەوە
دوات مەسرور بارزانی پێشانگای نێودەوڵەتیی “بیناسازیی عێراق”ی کردەوە
پەیوەندیدار