مامۆستایان لەگەڵ دەستپێکی خوێندن زەنگی بایکۆت لێدەدەن



لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن مامۆستایان هۆشداری دەدەنە حکومەت و هەڕەشەی بایکۆت و ناڕەزایەتی دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوا لە سەرجەم مامۆستایان دەکەن، “تا وەرگرتنی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلوول، بایکۆتی سەرتاسەری هۆڵەکانی خوێندن بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هاوینی ئەمساڵدا سێ جار سەردانی بەغدامان کردووە، بەڵام بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانمان لە: چارەسەرنەکردنی کێشەی مووچە بە شێوەیەکی ڕیشەیی، هەنگاونەنان بۆ بەبانکیکردنی مووچە و نەگەڕاندنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، سکاڵا تۆمار دەکەین و خۆپیشاندانەکان دەبەینە بەغدا.

مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا هۆشداری دەدەنە حکومەت و بەرپرسان و دەڵێن، “بایکۆت و ناڕازەیەتییەکانمان بەردەوامی پێدەدەین و ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکان دەبەنە هەولێر لەگەڵ مانگرتنی خواردن لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەگرتووەکان”.

 

“ئێران سوورە لەسەر تۆڵەکردنەوە”
پێت “ئێران سوورە لەسەر تۆڵەکردنەوە”
“نابێت ڕێگە بدەین لوبنان ببێت بە غەززەیەکی تر”
دوات “نابێت ڕێگە بدەین لوبنان ببێت بە غەززەیەکی تر”
پەیوەندیدار