“نابێت ڕێگە بدەین لوبنان ببێت بە غەززەیەکی تر”



سەرۆک کۆماری ئێران، دەڵێت؛ حیزبوڵڵای لوبنان ناتوانێت بە تەنیا لە دژی ئیسرائیل بوەستێ و نابێت ڕێگە بدەین ئەو وڵاتە ببێتە غەززەیەکی تر، پێویستە جیهان هەنگاو بنێت بۆ ئەوەی دۆخەکە بەرەو ململانێیەکی ناوچەیی پەرە نەستێنێت.

 

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی سێشەممە٢٤/٩/٢٠٢٤، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، سەبارەت بەوەی ئایا ئامۆژگاری حزبوڵڵا دەکات بۆ دەستبەرداربوون لە هیرشەکانی بۆ سەر ئیسڕائیل وتووێژی کرد.

 

پزیشکیان وتی: حیزبوڵڵای لوبنان ناتوانێت بە تەنیا لە دژی ئیسرائیل بوەستێ و جەختی لەوە کردەوە کە “نابێت ڕێگە بدەین لوبنان بگۆڕێت بۆ غەززەیەکی دیکە”.

 

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: دەبێت جیهان هەنگاو بنێت بۆ ئەوەی دۆخەکە پەرە نەسەنێت بۆ ململانێی ناوچەیی.

 

پێشەشکیان وتی: حیزبوڵڵا بە تەنیا ناتوانێت بەرگەی دەوڵەتێک بوەستێت کە زۆر باش تەیارە بە جەک و تەقەمەنی و دەستی بە سیستمی باشی چەک و بەرگریی ناگات”.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی ئیسلامی دەبێت پێکەوە دابنیشن، پێش ئەوەی شتێکی مەترسیدارتر ڕووبدات، من باوەڕم وایە کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەبێت (کۆببنەوە)، ئەمڕۆ ئێمە دەستمانکردووە بە کۆبوونەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دەبێت گفتوگۆکانمان لەم چوارچێوەیەدا بن.

 

لە درێژەی قسەکانیدا پزیشکیان وتی: نابێت ڕێگە بدەین لوبنان ببێتە غەززەیەکی دیکە لەسەر دەستی ئیسرائیل، حزبوڵڵا بە تەنیا ناتوانێت لە بەرامبەر دەوڵەتێکدا بوەستێت کە وڵاتانی وەک ئەمریکاو ئەوروپا بەرگری و پشتیوانی دەکەن.

مامۆستایان لەگەڵ دەستپێکی خوێندن زەنگی بایکۆت لێدەدەن
پێت مامۆستایان لەگەڵ دەستپێکی خوێندن زەنگی بایکۆت لێدەدەن
فلای دوبەی و هێڵی ئاسمانی قەتەری گەشتەکانیان بۆ بەیروت ڕاگرت
دوات فلای دوبەی و هێڵی ئاسمانی قەتەری گەشتەکانیان بۆ بەیروت ڕاگرت
پەیوەندیدار