فلای دوبەی و هێڵی ئاسمانی قەتەری گەشتەکانیان بۆ بەیروت ڕاگرت



کۆمپانیای فلای دوبەی ئیماراتی و هێڵی ئاسمانی قەتەر ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ بەیروتی پایتەختی لوبنان تا سبەی چوارشەممە ڕاگەیاند.

وتەبێژی کۆمپانیای فلای دوبەی ڕایگەیاند، گەشتەکانی کۆمپانیاکە لە نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەیروت لە ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی ئەیلولدا بەهۆی ڕووداوەکانی ئێستاوە هەڵوەشاونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد. پەیوەندی بەو سەرنشینانەمانەوە دەکرێت کە حجزیان هەیە سەبارەت بە بژاردەکانی دووبارە حجزکردنەوە یان گەڕاندنەوەی پارەی بلیتەکانیان.

لە بەرامبەردا هێڵی ئاسمانی قەتەر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی دۆخی ئێستای لوبنان، هێڵی ئاسمانی قەتەر گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڕافیچ حەریری لە بەیروت و گەڕانەوەی تا 25ی ئەیلول بەشێوەیەکی کاتی ڕاگرتووە.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، سەلامەتی سەرنشینەکانمان لە پێشینەی کارەکانمان دەمێنێتەوە.

هەفتەی ڕابردوو هێڵی ئاسمانی قەتەری ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی لوبنان، سەرنشینانی فڕۆکەخانەی بەیروت هەڵگری ئامێری پەیوەندیی پەیجەر و ڕادیۆیی لە فڕۆکەکەیدا قەدەغە کراون، دوای ئەوەی ئەو ئامێرانە تەقینەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی 37 کەس و برینداربوونی هەزاران کەس.

“نابێت ڕێگە بدەین لوبنان ببێت بە غەززەیەکی تر”
پێت “نابێت ڕێگە بدەین لوبنان ببێت بە غەززەیەکی تر”
میدیای ئەمریکی؛ ئیسڕائیل تواناکانی حزبوڵڵای پەکخست
دوات میدیای ئەمریکی؛ ئیسڕائیل تواناکانی حزبوڵڵای پەکخست
پەیوەندیدار