ئەمڕۆ بەغدا مووچەی مانگی ئاب دەنێرێت



بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕێک پارەی دیکە وەک تەواوکاریی مووچەی مانگی ئاب بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە پارەی تەواوکاریی مووچەی مانگی ئاب فەرمانبەران بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرن.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو 572 ملیار دینارەی کە خرایەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە، 755 ملیار دینار لەبەردەستە، بەڵام بەشی مووچەی مانگێک ناکات، چونکە مووچەی مانگێکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان 998 ملیار دینارە، بەوەش بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی سەرجەم مووچەخۆران ئێستا 243 ملیار دینار کورتهێنان هەیە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەگەڵ ناردنی ئەو بڕە پارەیەی کە ماوە لە زووترین کاتدا لیستی مووچە ڕادەگەیەنن و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکەن.

 

میدیای ئەمریکی؛ ئیسڕائیل تواناکانی حزبوڵڵای پەکخست
پێت میدیای ئەمریکی؛ ئیسڕائیل تواناکانی حزبوڵڵای پەکخست
زێلێنسکی ناو و واژۆی خۆی دەخاتە سەر مووشەکەکانی ئەمریکا
دوات زێلێنسکی ناو و واژۆی خۆی دەخاتە سەر مووشەکەکانی ئەمریکا
پەیوەندیدار