عێراق داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر لوبنان دەکات



ڕۆژی سێشەممە عێراق داوای بەستنی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی کرد بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شاندەکەی کۆماری عێراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، داوای ئەنجامدانی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی کرد کە ئامانج لێی وەستاندنی هێرشەکانی ئیسرائیلە بۆ سەر لوبنان.

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق ئەم پێشنیازەی خستەڕوو لە میانی کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی وزاری کە ڕۆژی دووشەممە 23ی ئەیلولی 2024 لە نیویۆرک لە پەراوێزی 79ەمین خولی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران ناردنی دوو کاروان هاوکاری ئاسمانی و وشکانی بۆ بۆ لوبنان ڕاگەیاند.

جێگای سەرنجە، ئەمڕۆ دووشەممە، بۆردومانی چڕی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان زیادی کرد، بەهۆی ئەوەی فڕۆکەکانی ئیسرائیل زیاتر لە 200 هێرشیان بۆ سەر شارۆچکەکانی باشووری وڵاتەکە ئەنجامدا، هەروەها بۆ یەکەمجار بۆردومانەکە جگە لە شاری جبەیل ناوچەی بەقاعی کردە ئامانج.

تیروپشک بۆ ناوی حاجییان دەکرێت
پێت تیروپشک بۆ ناوی حاجییان دەکرێت
تانكەرێكی سووتەمەنی وەرگەڕا
دوات تانكەرێكی سووتەمەنی وەرگەڕا
پەیوەندیدار