تانكەرێكی سووتەمەنی وەرگەڕا و مەترسی ئاگركەوتنەوە هەیە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، كەمێك پێش ئێستا تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی لە فولكەی پەری دەریا لەناو شاری دەربەندیخان وەڕگەرا و بەهۆی ڕژانی سووتەمەنییەكەیەوە مەترسیی كەوتنەوەی ئاگر هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شۆفێری تانكەرەكە سەلامەتە و بەهۆی ڕژانی سووتەمەنییەكەیەوە مەترسیی كەوتنەوەی ئاگر هەیە و داوا لە هاووڵاتییان دەكەین لە شوێنی ڕووداوەكە دووربكەونەوە.

دەشڵێت، “لە ئێستا رێگا نادرێت بارهەڵگر لەو ڕێگایە هاتووچۆ بكات و تیمەكانمان لە شوێنی ڕووداوەكەن و هەوڵدەدەن بە زووترین كـــات هاتوچۆكردن لە رێگاكە ئاسایی بكرێتەوە”.

تانكەرێكی سووتەمەنی وەرگەڕا و مەترسی ئاگركەوتنەوە هەیە
پتر تانكەرێكی سووتەمەنی وەرگەڕا و مەترسی ئاگركەوتنەوە هەیە
تەندروستی مردنی 26 كەس بە تای خوێنبەربوون ڕادەگەیەنێت
دوات تەندروستی مردنی 26 كەس بە تای خوێنبەربوون ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار