چەند ماددەیەك بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیادكرا



وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، دەست دەكەن بە دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراك و دەشڵێت: چوار ماددەی پاقلەمەنی دابەش دەكرێت.

كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراكی وەزارەتی بازرگانی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە هەفتەی داهاتووەوە دەست دەكەن بە دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان.

ڕاشیگەیاندووە، لە بەشەخۆراكی حەوتەم سەرجەم ماددەكانی خۆراك دابەش دەكرێت وەك ڕابردوو، بەڵام ماددەی دیكەش زیادكراوە.

ئاشكراشی كردووە، ئەو ماددانەی زیادكراون بریتین لە 4 ماددەی پاقلەمەنی، كە (ماش، نیسك، لەتكەنۆك، نۆكی ساخ) لەخۆی دەگرێت.

 

تەندروستی مردنی 26 كەس بە تای خوێنبەربوون ڕادەگەیەنێت
پێت تەندروستی مردنی 26 كەس بە تای خوێنبەربوون ڕادەگەیەنێت
سبەینێ‌ پارەی بەشێكی جوتیاران خەرج دەكرێت
دوات سبەینێ‌ پارەی بەشێكی جوتیاران خەرج دەكرێت
پەیوەندیدار