تەندروستی مردنی 26 كەس بە تای خوێنبەربوون ڕادەگەیەنێت



وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای دەكات، بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە لە ئەمساڵدا 26 کەس گیانیان لەدەستداوە.

د.سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندووە، “لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 178 کەس تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بوون و لەکۆی ئەو ژمارەیەش، 26 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە”.

ڕاشیگەیاندووە، “لە پارێزگای زیقار 38 تووشبوو تۆمارکراوە و شەش کەسیش گیانیان لەدەستداوە، لە نەینەوا 25 تووشبوو و 7 گیان لەدەستدان، لە رەسافەی بەغدا 17 تووشبوون و 4 گیان لەدەستدان، لە بەسڕە 15 تووشبوو، لە واست 14 تووشبوو، لە بابل 9 تووشبوو، لە کەرخی بەغدا 8 تووشبوو، لە میسان 8 تووشبوو و 2 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، لە دیالە 7 تووشبوو و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە، لە موسەننا و هەولێر شەش تووشبوو تۆمارکراون”.

وتیشی، “هاوکات لە دهۆک پێنج کەس تووشبووە و یەکێکیش گیانی لەدەستداوە، لە کەرکوک چوار تووشبوو، لە نەجەف و دیوانییە چوار تووشبوو کەسێکیش گیانی لەدەستداوە، لە کەربەلا و سلێمانی سێ تووشبوو، لە سەڵاحەدین دوو تووشبوو تۆمارکراون”.

 

تانكەرێكی سووتەمەنی وەرگەڕا و مەترسی ئاگركەوتنەوە هەیە
پێت تانكەرێكی سووتەمەنی وەرگەڕا و مەترسی ئاگركەوتنەوە هەیە
چەند ماددەیەك بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیادكرا
دوات چەند ماددەیەك بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیادكرا
پەیوەندیدار