شارەوانی سلێمانی ڕێژەی تەواوبوون لە شەقامی 100 مەتری ڕادەگەیەنێت



سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كارەكانی شەقامی (١٠٠)مەتری ناسراو بە “شاڕێی بابان” بەردەوامە و ئاشكرای دەكات، كە ڕێژەی 65%ی پڕۆژەكە تەواو بووە.

شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كاركردن لە شەقامی (١٠٠)مەتری بەشەو و ڕۆژ بەردەوامە، لەئێستادا یەكێك لەو بڕگە گرنگانەی كاری تێدا دەكرێت (كاری قیرتاوكردن و چینی بەردی شكاوە)كە ئێستا لە كیلۆمەتری (حەڤدە)دا كاردەكەن.

ڕاشیگەیاندووە، تاوەكو كەشوهەوا لەباربێت كاركردن لەم شەقامەدا بەردەوام دەبێت و لەهەمانكاتدا لە هەموو یەكتربڕەكاندا كاردەكرێت لە ئێستادا.

ئاشكراشی كردووە، ڕێژەی 65%ی پڕۆژەكە تەواو بووە و كاركردن تیایدا بەردەوامە.

ڕێباز حەملان كاتى ڕاگەیاندنی لیستی مووچە ئاشكرادەكات
پێت ڕێباز حەملان كاتى ڕاگەیاندنی لیستی مووچە ئاشكرادەكات
نێچیرڤان بارزانی دێتە سلێمانی
دوات نێچیرڤان بارزانی دێتە سلێمانی
پەیوەندیدار