ئەو كەسانەی هێرشیان كردە سەر هونەرمەندێك دەستگیركران



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی هێرشیان کردە سەر هونەرمەندێکی عەرەب ڕادەگەیەنێت و جەختیشدەكاتەوە، دەرکەوت کێشەکە کۆمەڵایەتیە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گرتە ڤیدیۆیەك بلاو کرایەوە، کە هێرش دەکرێتە سەر هونەرمەندێک بەناوی ( بسمان الخطيب)، دەستبەجێ لە لایەن هێزەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بە دواداچوون کرا و لە ماوەیەکی کەمدا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبارمان بەناوەکانی (ع ، پ ،ی ) و(ع ، ع ، ح) دەستگیر کرد.

ڕاشیگەیاندووە، یەکێک لەتۆمەتبارەکان لە گرتە ڤیدیۆی دەردەکەوێت هێرش دەکاتە سەر ئەو هونەرمەندە و تۆمەتباری دووەم وێنەی دەگرێت، لە لێکۆڵێنەوە لەگەڵ تۆمەتباران دەرکەوت کێشەکە کۆمەڵایەتییە.

دووپاتی دەکاتەوە، هەرکەسێک کاری نایاسای ئەنجام بدات لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێت لەهەر ئاست و پۆستێکدابێت و هیچ کەسێک لەسەرووی یاساوە نییە.

بۆ بینینی ڤیدیۆی ڕووداوەكە كلیك لێرە بكە

سبەینێ‌ لە چوار ناوچەی سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت
پێت سبەینێ‌ لە چوار ناوچەی سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت
بەغدا تەواوکاری مووچە دەنێرێت
دوات بەغدا تەواوکاری مووچە دەنێرێت
پەیوەندیدار