بەلەمێکی کۆچبەران نقومبوو و ژمارەیەک کۆچبەر خنکان



میدیاکانی یۆنان ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ، لە دەریای ئیجە بەھۆی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەرانەوە سێ کۆچبەر خنکان و نزیکەی ٢٥ کۆچبەری دیکە بێسەروشوێن بوون و چارەنووسیان نادیارە.

میدیاکانی یۆنان بەیانی ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە، لە دوورگەی سامۆسی یۆنان بەلەمێکی کۆچبەران نقوم بووە کە دەیان کۆچبەری تێدا بووە، تیمەکان توانیویانە تەرمی سێ کۆچبەر بدۆزنەوە و نزیکەی ٢٥ کۆچبەریش بێسەروشوێن بوون.

بەپێی زانیارییەکانی میدیاکان تائێستا پێنج کۆچبەر ڕزگارکراون و گەڕان بۆ ڕزگارکردنی کۆچبەرانی تر لەڕێی چوار کەشتی پاسەوانی کەناراوەکان و ھەلیکۆپتەرێکەوە بەردەوامە، بەڵام ناسنامەی کۆچبەرەکانیان ئاشکرانەکرد.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێی ڕاپۆرتێکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، لە ماوەی ساڵانی نێوان ٢٠١٥ تا شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، ٥٩١ کەس لە ڕێگەی گەیشتن بۆ ئەورووپا بوونەتە قوربانی، لەوانە ٣٤٣ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، ٢٤٨ـیشیان بێسەروشوێنن.

 

Tbi قەرز بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل دەدات
پێت Tbi قەرز بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل دەدات
عەلی قەرەداغی داوای یەکڕیزی و بەجێ نەھێشتنی لوبنان و غەززە دەکات
دوات عەلی قەرەداغی داوای یەکڕیزی و بەجێ نەھێشتنی لوبنان و غەززە دەکات
پەیوەندیدار