موزر كرەوی ئەندامی پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، یاسای سەربازیی زۆرەملێ دواخراو لە ساڵی 2024دا دەخرێتە بەردەم پەرلەمان.
كرەوی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”یاسای سەربازیی زۆرەملێ دەبوو چەند هەفتەیەك لەمەوبەر لەلایەن پەرلەمانەوەی گفتووگۆی لەسەر بكرێت، بەڵام تائێستاش لای حكومەتە و بەپێی زانیارییەكان گۆڕانكاریی لە چەند بڕگەیەكیدا دەكرێت”.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عیراق بەدووری زانی یاساكە جارێكی تر لە 2023دا بخرێتەوە بەردەم پەرلەمان “هەموان چاوەڕوان دەكەن لە 2024دا بۆ پەرلەمان بەرزبكرێتەوە، تا لە بودجەدا جێگەی خەرجییەكانی بكرێتەوە، یاساكە گرنگە و پشتیوانی سیاسی لێدەكرێت بۆ پەسەندكردنی، بەڵام پێویستە ڕەچاوی كێشە و گیروگرفتەكانی بكرێت، لەڕووی ماوە و مووچە و فەراهەمكردنی سیستمی ئیداری”.
چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، حكومەت یاسای سەربازیی زۆرەملێی كێشایەوە، بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاریی گونجاو لە هەندێك بڕگەدا، بەر لەوەی جارێكی تر بۆ گفتووگۆ بەرزبكرێتەوە و لەلایەن پەرلەمانەوە دەنگی لەسەر بدرێت.