کێشەی پارەی گەنمی جوتیاران لە سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەرکرا



دوای دروستبوونی گرفت بۆ خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی سلێمانی و هەڵەبجە ئەمڕۆ کێسەکە چارەسەرکرا و بڕیارە چەکەکانیان خەرجبکرێت.

نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەممە بە میدیا کوردییەکانی ڕاگەیاند، “کێشەی خەرجنەکردنی پارەکە چارەسەر کرا و لە سبەیەوە جووتیاران دەتوانن سەردانمان بکەن”.

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە ڕایگەیاندووە، “ئەو جووتیارانەی کە گەنمیان رادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە، سبەی لە بەڵگەنامەی (مستندی) ژمارە 411 بۆ 545 سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن لە ناحیەی پیرەمەگروون بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان”.

نەسرین ئەحمەد ڕایگەیاند، سبەینێ چەکی پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی سلێمانی دابەشدەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بڕە پارەیەی بۆ شایستە داراییەکانی جوتیارانی سلێمانی خراوەتە سەر هەژماری بانکی بابان بڕەکەی ٦٧ ملیار و ٨٤١ ملیۆن دینارە.

ئەمساڵ حکومەتی عێراق بڕیاری دا ٧٠٠ هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت و لەو بڕەش ٢٨٢ هەزار و ٦٦٠ تۆن لە جوتیارانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە وەرگیرا.

جێی باسە لەماوەکانی ڕابردوودا بە پاساوی نەخوێندنەوەی سیستم، بانکی رافیدەین چەکی پارەی گەنمی سنووری سلێمانی و هەڵەبجەی تاوەکو ئەمڕۆ خەرج نەکرد.

عەلی قەرەداغی داوای یەکڕیزی و بەجێ نەھێشتنی لوبنان و غەززە دەکات
پێت عەلی قەرەداغی داوای یەکڕیزی و بەجێ نەھێشتنی لوبنان و غەززە دەکات
تەندروستی لوبنان: کارەسات بەڕێوەیە
دوات تەندروستی لوبنان: کارەسات بەڕێوەیە
پەیوەندیدار