وەزارەتی تەندروستی لوبنان: “ژمارەی کوژراوان بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بۆ 172کەس بەرز بوویەوە”.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵۆ لەزاری بەرپرسانی تەندروستی لوبنانەوە ئاشکرایکرد، له هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆ ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان، به‌لای كه‌مه‌وه 172كه‌س كوژراون و زیاتر له 730كه‌سیش بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لبنان دووپاتی ده‌كاته‌وه كه له‌ناو كوژراو و برینداره‌كان، ژماره‌یه‌كی زۆر له ژن و منداڵ هه‌ن.
سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانیی كردووه‌ته سه‌ر باشووری لبنان، هێرشه‌كانی به ده‌یان فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌نجام داوه و زیانی زۆری له حزبوڵای لبنان داوه.
هاوکات هەر ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، بە دەیان مووشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون و زۆرینەیان بەرپەچدراونەتەوە.