کار بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکرێت



هەوڵدەدرێت مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان هاوتای عێراق بکرێت، و ئەگەر ئەنجامدرا مووچەکانیان دەبێتە 400 هەزار دینار.

هەوراز عەبدولقادر، بەڕێوەبەر لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە میدیای نزیک لە پارتی ڕاگەیاندووە، هەوڵەکان بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان پێویستی بەکات هەیە، چونکە پرۆسەکە پێویستی بە کاری وردبینی زۆر هەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ بەغدا گفتوگۆمان کردووە، ئێمە داوامان کردووە بڕی مووچەکانیان بۆ بکرێت بە 250 هەزار دینار.

ڕاشیگەیاندووە، لەماوەی ئەم کابینەیەدا لیستی خاوەون پێداویستییە تایبەتەکان بەیەک لیست ڕەوانە کراوە، ئەمەش جیاوازترە لەوەی لە پێشوودا بە جیا پارێزگا پارێزگا ئامادە دەکرا.

جێی ئاماژەیە 75 هەزار مووچەخۆری خاوەنپێداویستی تایبەت لە هەرێم هەیە کە مووچەکانیان لە نێوان 100 بۆ 150 هەزار دینارە.

دادگای باڵا سبەینێ لەسەر پرسی مووچە کۆدەبێتەوە
پێت دادگای باڵا سبەینێ لەسەر پرسی مووچە کۆدەبێتەوە
شاندی هەرێم لیستی مووچەی بردووەتە بەغدا
دوات شاندی هەرێم لیستی مووچەی بردووەتە بەغدا
پەیوەنیدر