شاندی هەرێم لیستی مووچەی بردووەتە بەغدا



وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەبارەی سەردانی شاندی هەرێمەوە بۆ بەغدا ڕایگەیاند، “لیستی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلوولیان لەگەڵ خۆیان بردووە”.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تیمی وزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و لیستی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلوولیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمی تەکنیکی وزارەتی دارایی هەرێم لە بەغدا کۆبوونەوەکانیان دەستی پێکردووە و لیستی مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلوول لەگەڵ میزانیەی مراجەعە وڵامی هەموو پرسیارەکانی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراقیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، تیمی وەزارەتی هەرێم بەدواداوچوون بۆ کورتهێنانی پارەی مانگی ئاب دەکەن، کە وەزارەتی دارایی نەیناردووە و بڕەکەی 245 ملیار دینارە .

کار بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکرێت
پێت کار بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکرێت
“سیستەمی نوێنەرایەتی ڕێژەیی دادپەروەرترین سیستەمە لە هەڵبژاردن”
دوات “سیستەمی نوێنەرایەتی ڕێژەیی دادپەروەرترین سیستەمە لە هەڵبژاردن”
پەیوەندیدار