سودانی: پابەندین بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی



محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند، کە کار دەکەن بۆ پتەوکردنی چاکسازی ئابووریی، ھەروەھا باشترکردنی دۆخی توێژی ھەژاران.

محەمەد شیاع سودانی لە وتارێکدا کە لە “لووتکەی ئایندە” لە پەراوێزی ٧٩ھەمینی خولی کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک پێشکەش کرد و باسی لە هەنگاوەکانی حکومەت کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

جەختی کردەوە لەسەر ھەنگاوانان بە ئاراستەی بەدیھێنانی گەشەپێدان و ڕایگەیاند کە لە ڕیگای پەسەندکردنی چاکسازیی ستراتیژی گشتگیرەوە، ھەنگاویان بە ئاراستەی بەدیھێنانی گەشەپێدانی بەردەوام و ئامانجەکانی پلانی گەشەپێدانی نیشتمانی (٢٠٢٤-٢٠٢٨)، ناوە.

“سیستەمی نوێنەرایەتی ڕێژەیی دادپەروەرترین سیستەمە لە هەڵبژاردن”
پێت “سیستەمی نوێنەرایەتی ڕێژەیی دادپەروەرترین سیستەمە لە هەڵبژاردن”
یەکێتی مامۆستایان بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ڕوونکردنەوە دەدەن
دوات یەکێتی مامۆستایان بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ڕوونکردنەوە دەدەن
پەیوەندیدار