یەکێتی مامۆستایان بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ڕوونکردنەوە دەدەن



یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن داوا دەکات، “کێشەی مووچە بە تەواوی چارەسەر بکرێت”.

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی شەش خاڵیدا بڵاویکردەوە، لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، دەبێت پڕۆسەی پەروەردە و خوێندن لە ریزبەندی یەکەمی بایەخپێدانی حکومەت بێت بە کردار و کێشەی مووچە بە یەکجاری بنبڕ بکرێت، بە پێویستیشی دەزانن بەرزکردنەوەی مووچە بڕیاری لێبدرێت، چونکە ڕاگرتنی پێچەوانەی یاسای خزمەتی شارستانییە و زیانێکی زۆری ماددی بە مامۆستایان و فەرمانبەران گەیاندووە، کە خۆی لە ٦٠ بۆ ١٢٠ ھەزار دینار و زیاتر دەدات.

ئاماژەی بەوەکردووە، دەبێت ھەموو ھەوڵێک بدرێت مامۆستایان و فەرمانبەران لە ھەموو ئەو پێشینانەی لە بانکە حکومییەکان دەدرێت سودمەند بن، ھاوشێوەی عیراق، باشترین رێگەش بۆ ئەوە ئەوەیە مووچەکان بخرێنە سەر ئەو بانکانە.

راشیگەیاندووە، زیاتر ٦٠%ی مامۆستایان سودمەند نەبوون لە زەوی نیشتەجێبوون و دەبێت ھەنگاوی پێویست و بەپەلە بنرێت بۆئەو مەبەستە، داواش دەکات کەسی شیاو لە شوێنی شیاو دابنرێت، چونکە پڕۆسەی پەرورەدە و خوێندنی باڵا وەک دامەزراوەی تر نییە کە ھەرچۆنێک بێت بەڕێوەبچێت.

 

 

سودانی: پابەندین بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
پێت سودانی: پابەندین بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
کەسێک ٥ دەفتەر دۆلاری لە گیرفانی هاووڵاتییان دزیوە
دوات کەسێک ٥ دەفتەر دۆلاری لە گیرفانی هاووڵاتییان دزیوە
پەیوەندیدار