کەسێک ٥ دەفتەر دۆلاری لە گیرفانی هاووڵاتییان دزیوە



لەسەر سكاڵای چەند هاووڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی گیرفانیان بڕدراوە و پارەیان لێبراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا لەلایەن نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت .

ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا تۆمەتبار (ت، ب، خ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزدانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەریان خستووە كە تەنها بە گیرفان بڕین ( دەرهێنانی پارە لە گیرفانی هاووڵاتیان) نزیكەی پێنج دەفتەر دۆلاری بردووە .

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبار دانی ناوە بە تاوانەكانیدا و حەوت پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە .

 

 

یەکێتی مامۆستایان بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ڕوونکردنەوە دەدەن
پێت یەکێتی مامۆستایان بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ڕوونکردنەوە دەدەن
گەنجێک لە ڕانیە کوژرا
دوات گەنجێک لە ڕانیە کوژرا
پەیوەندیدار