گەنجێک لە ڕانیە کوژرا



پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی کوژرانی گەنجێکەوە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، “لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکرێت”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەرواری ٩/٢٣ کاتژمێر (١:٠٠) دوو بریندار گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە بەناوەکانی (س ح س) لەدایک بووی (٢٠٠٨) پیشە (کاسب) دانیشتووی ڕانیە/ تیتۆکە، ( ت ب ح) لەدایک بووی (٢٠٠٨) پیشە کاسب دانیشتووی ڕانیە/ تیتۆکە.

ئاماژەی بەوەکرد، پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراو و دادوەر بڕیاریدا بە بەراگرتنی تۆمەتباران بەپێی ماددەی (٤١٣) لە یاسای سزادانی عراقی، (ت ب ح) بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا و کاتژمێر (٧:٠٠) گیانی لەدەستدا، پاش گیان لەدەست دانی مادەی یاسایەکە گۆڕاوە بۆ (٤٠٥) لە یاسای سزادان عێراقی وە لە ئیستادا (س ح س) بەو مادەیە ڕاگراوە، لێکۆلینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە .

 

کەسێک ٥ دەفتەر دۆلاری لە گیرفانی هاووڵاتییان دزیوە
پێت کەسێک ٥ دەفتەر دۆلاری لە گیرفانی هاووڵاتییان دزیوە
لەبارەی خوێندنی ئێوارانەوە بڕیار دەدرێت
دوات لەبارەی خوێندنی ئێوارانەوە بڕیار دەدرێت
پەیوەندیدار