پرۆژەیەكی گرنگی كارەبا دەستپێدەکات



کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی ڕاگەیاند، بۆ ڕووناككردنەوەی شەقامی سەرەكی دەربەندیخان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با، به‌بڕی زیاتر لە (127) ملیۆن دینار و بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى دابه‌شكردنی کارەباى سلێمانی، پرۆژەی رووناككردنەوەی شەقامی سەرەكی دەربەندیخان جێبەجێ دەكرێت.

ئەندازیار باسط عزیز بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای دەربەندیخان ڕایگەیاند، لەدەربەندیخان پرۆژیەكی گرنگی رووناككردنەوەی شەقامەكان چوە قۆناغی جێبەجێ كردنەوە، كە بریتییه‌ لە دانانی تۆڕی رووناكی بۆ شەقامی سەرەكی ناو شاری دەربەندیخان لە تونێڵەك تا ناو بازاڕی دەربەندیخان.

ڕاشیگەیاند، کۆى گشتی بودجەى پرۆژەکە بریتییە لە سەد و بیست و خەوت ملیۆن و دووسەد و هەشتاو حەوت هه‌زار دینار، بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 170 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت.

 

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
پێت کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
عێراق دووچاری بە بیابانبوون دەبێت
دوات عێراق دووچاری بە بیابانبوون دەبێت
پەیوەنیدر