لە دوو سایلۆی هەولێر پارەی جووتیاران خەرج دەكرێت



سایلۆی هەولێر و سایلۆی قوشتەپە دەست دەكەن بە خەرج كردنی پارەی گەنمی بەشێكی دیكەی جووتیاران و ڕایدەگەیەنن، لە کاتژمێر 9ی بەیانی تاوەکو 2ی دوای نیوەڕۆ چەک دابەش دەکرێت.

سایلۆی هەولێر لە ڕاگەیانراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “جووتیاران ئاگادار دەکەینەوە، سبەی دوو شەممە 2024/9/23 دابەشکردنی چەکی جووتیاران لە زنجیرە 745 تاوەکو زنجیرە هەزار و 400 دەست پێدەکات، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە.”

ڕاشیگەیاندووە، سبەی لە سایلۆی قوشتەپە چەكی پارەی گەنم لە زنجیرە 24 تاوەکو زنجیره 500 دابەش دەكرێت، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە کردووە، هەر لە سایلۆی قوشتەپەش چەک وەردەگرن.

ئاشکراشی کردووە، لە کاتژمێر 9ی بەیانی تاوەکو 2ی دوای نیوەڕۆ چەک دابەش دەکرێت و جووتیاران پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو کەسەی چەکی بەناوەوەیە دەبێت خۆی ئامادەبێت، یاخود بریکارنامەی پەسندکراوی ئەمساڵ بێت و ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبێت، دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی)، لەگەڵ بریکارنامەی گشت میراتگرەکان بهێنێت.

 

عێراق 400 هەزار بۆ خوێندكاران خەرج دەكات
پێت عێراق 400 هەزار بۆ خوێندكاران خەرج دەكات
بافڵ تاڵەبانی بۆ كوردانی ڕۆژئاوا: باشترین بژاردە چارەسەری ئاشتییە
دوات بافڵ تاڵەبانی بۆ كوردانی ڕۆژئاوا: باشترین بژاردە چارەسەری ئاشتییە
پەیوەندیدار