سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا بۆ كۆنگرەی پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە) ڕایگەیاند، باشترین بژاردە بۆ ئەو گۆڕانكارییانەی هاتوونەتە پێش چارەسەری ئاشتییانە و پەنابردنە بۆ دیالۆگ.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێمە باوەڕمان وایە هیچ كێشە و ئاریشەیەك نییە كە بە گفتوگۆ چارەسەرنەكرێن ، باشترین بژاردەش بۆ ئەم گۆڕانكاریانەی هاتوونەتە پێش چارەسەری ئاشتیانە و پەنابردنە بۆ دیالۆگ وەك وتوشمانە هاتە پرسی كورد لە ناوچەكەدا چارەسەرنەكرێت سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدینایەت.
ڕاشیگەیاندووە، هیوادارم هەموولایەك بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ لەباوەڕی تەواومان بە پێكەوەژیان و كاری پێكەوەیی ببینە هاوبەش نەك دوژمنی یەكتری.
دەقی پەیامەكە:
بەڕێزان و هەڤاڵانمان لە پارتی یەكێتی دیموكراتی پەیەدە
بەبۆنەی بەستنی دەیەمین كۆنگرەی پارتە شۆڕشگێڕەكەتانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانتان ئاڕاستەدەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم .
بەڕێزان
بەستنی كۆنگرەكەتان لە هەلومەرجێكی هەستیاردایە كەناوچەكەمان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووچاری ئاڵنگاریی گەورەبۆتەوە كە لەهەمووكات زیاتر پێویستمان بە هاریكاری و كاری هاوبەش هەیە بۆ پارێزگاریكردن لە مافە نەتەوەییەكانمان و ئەو دەستكەوتانەی بەدەستهاتوون.
ئێمە باوەڕمان وایە هیچ كێشە و ئاریشەیەك نییە كە بە گفتوگۆ چارەسەرنەكرێن ، باشترین بژاردەش بۆ ئەم گۆڕانكاریانەی هاتوونەتە پێش چارەسەری ئاشتیانە و پەنابردنە بۆ دیالۆگ وەك وتوشمانە هاتە پرسی كورد لە ناوچەكەدا چارەسەرنەكرێت سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدینایەت .
هیوادارم هەموولایەك بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ لەباوەڕی تەواومان بە پێكەوەژیان و كاری پێكەوەیی ببینە هاوبەش نەك دوژمنی یەكتری .
بەڕێزانمان لە كۆنگرەی پارتی یەكێتی دیموكراتی پەیەدە
دڵنیام لەم ئەزموونەشتاندا سەركەوتوودەبن ، كە چاوەڕوانین راسپاردە و بڕیارەكانتان لە خزمەتی زیاتری ئامانجە باڵاكانی گەلی كورد و پێكەوەژیانی ئاشتیانەی هەمووگەلان بێت .
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان