مالكی و سامەڕائی لەسەر سەرۆكی پەرلەمان ڕێككەوتن



سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم و سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕێككەوتن لەسەر دیاری كردنی سەرۆكی نوێ‌ بۆ پەرلەمانی عێراق، كە لە پشكی سوننەكانە.

نووسینگەی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نوری مالكی لە نووسینگەكەی خۆی پێشوازی لە موسەننا سامەڕائی، سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، گفتوگۆیان كردووە سەبارەت بە دۆخی سیاسی وڵات و ئەو ئاڵنگارییانەی پێیدا تێپەڕ دەبێت و هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنیان و هاوكات جەختیان كردەوە لەسەر بەردەوامی گفتوگۆمان لەنێوان لایەنە سیاسییەكان بۆ چارەسەری كێشەكان و پتەوكردنی سەقامیگری وڵات.

بەپێی بەیاننامەكە، هەردوولا ڕێككەوتن لەسەر دیاری كردنی سەرۆكی پەرلەمان لەپێناو پتەوكردنی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێری پەرلەمان و پێشكەش كردنی ئەوەی لەتوانایدایە بۆ چینەكانی كۆمەڵگە.

دوابەدوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بۆ تۆمەتبار كردنی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان، ناوبراو لە پۆستەكەی دوورخرایەوە و تاوەكو ئێستا لایەنە سوننەكان نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ پڕكردنەوەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان.

لیستی مووچەی مانگی 8 ڕادەگەیەنرێت
پێت لیستی مووچەی مانگی 8 ڕادەگەیەنرێت
“كۆتایی پێدەهێنین”ەكەی یەكێتی واتای چییە؟
دوات “كۆتایی پێدەهێنین”ەكەی یەكێتی واتای چییە؟
پەیوەندیدار