مووچەی دوو مانگی بەشێكی مامۆستایان پێكەوە خەرج دەكرێت



نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ئاشكرای دەكات، كە مووچەی مانگەكانی (7 و 8)ی ئەمساڵ، كە بە وانەبێژی بووە پێكەوە خەرج دەكرێت.

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەهەوڵداین شایستەی دارایی مانگی 6ی 2024 لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت و مووچەی پێشووی 10 پەروەردەش لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەشكرا.

ڕاشیگەیاند، دڵنیابن مانگی 7ـ8ی 2024 پێکەوە خەرج دەکرێت و مانگی 9ی 2024 وەک یەکەم مووچەی گرێبەست دابەش دەکرێت.

بەپێی بڕیارێكی حكومەتی هەرێم، لە مانگی 9ی ئەمساڵەوە مامۆستایانی وانەبێژ وەك مامۆستای گرێبەست دەستبەكاردەبن و فەرمانیان بۆ دەركراوە و لەم هەفتەیەوە دەست بە ئەنجامدانی بایۆمەتری دەكرێت بۆیان.

 

“نرخی گۆڕستانە تازەکەی سلێمانی هەرزانترە”
پێت “نرخی گۆڕستانە تازەکەی سلێمانی هەرزانترە”
پۆلیسی سلێمانی: كوشتنی برا لەلایەن براوە زیادی كردووە
دوات پۆلیسی سلێمانی: كوشتنی برا لەلایەن براوە زیادی كردووە
پەیوەندیدار