پۆلیسی سلێمانی: كوشتنی برا لەلایەن براوە زیادی كردووە



وتەبێژی پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، حاڵەتەکانی کوشتنی برا بەدەستی برا لەم چەند ساڵەی دواییدا زیادی کردووە و دەشڵێت: زۆرترین ھۆکارەکانیش کێشەی میرات‌ و وەرەسەیە.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەپێی ئەو حاڵەتانەی لەبەرێوەبەرایەتیەکەیان تۆمارکراوە کوشتنی برا بەدەستی برا لە قەزا و ناحیەکاندا زیاتر بەھۆی زەوی کشتوکاڵی ‌و موڵکەوەیە، بەڵام لەشارەکاندا بەھۆی کێشەی وەرەسەی خانوو و دوکان‌ و موڵکەوە بووە.

ڕاشیگەیاندووە، “چەندین کەیسمان لایە برا، برای خۆی کوشتووە، جا چی برا گەورەکە بێت یان برا بچووکەکە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئێمە وەک لایەنی ئەمنی‌ و پەیوەندیدار ناتوانین ھیچ کارێکی پێشوەختە بۆ ئەم حاڵەتانە بکەین، چونکە کێشەکان شاراوەن لەنێوان خێزاندا ڕوودەدەن، کاتێک ئێمە بەڕووداوەکە دەزانین، حاڵەتی کوشتنەکە ڕوویداوە، ناتوانین ھیچ بکەین لەو حاڵەتەدا”.

مووچەی دوو مانگی بەشێكی مامۆستایان پێكەوە خەرج دەكرێت
پێت مووچەی دوو مانگی بەشێكی مامۆستایان پێكەوە خەرج دەكرێت
قوباد تاڵەبانی: ئەگەر بایۆمەتری نەبوایە عێراق مووچەی هەرێمی نەدەنارد
دوات قوباد تاڵەبانی: ئەگەر بایۆمەتری نەبوایە عێراق مووچەی هەرێمی نەدەنارد
پەیوەندیدار