پارەی جوتیارانی سلێمانی خەرجدەکرێت



بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی وادەی خەرجکردنی شایستەی جوتیارانی سلێمانی ئاشکرادەکات و دەڵێت”بەهۆی گرفتێکەوە دواکەوت”.

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاندووە، لە کۆتایی ھەفتەی رابردوەوە لە دھۆک و ھەولێر دەستیان بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران کردووە، لە سلێمانیش بەھۆی بوونی کێشەیەکی تەکنیکیەوە نەتوانراوە دابەشبکرێت و لە ھەوڵی ئەوەدان کێشەکە چارەسەر بکەن، لەم ھەفتەیەدا شایستە داراییەکانی جوتیاران دابەش دەکەن.

وتوشیەتی، پارەی جوتیارانی سلێمانی بەھۆی بوونی کێشەیەکی بانکییەوە دواکەوتووە، و ئامێرەکان چەکەکان ناخوێننەوە گرفتەکەش ھیچ پەیوەندیەکی بە کێشەی ئابووری و سیاسییەوە لە نێوان ھەرێم و بەغداوە نییە.

عیراق بڕی ٦٨٥ ھەزار تۆن گەنمی لە جوتیارانی ھەرێم وەرگرتووە، تائێستا بەغداد شەش جار پارەی گەنمی جوتیارانی ناردووە و دواینجاریش ١٥٠ ملیاری بۆ سلێمانی و ھەولێر و دھۆک تەرخانکرد.

قوباد تاڵەبانی: ئەگەر بایۆمەتری نەبوایە عێراق مووچەی هەرێمی نەدەنارد
پێت قوباد تاڵەبانی: ئەگەر بایۆمەتری نەبوایە عێراق مووچەی هەرێمی نەدەنارد
نەخۆشخانەی د.جمال احمد ڕەشید دایکان و باوکان ئاگادار دەکاتەوە
دوات نەخۆشخانەی د.جمال احمد ڕەشید دایکان و باوکان ئاگادار دەکاتەوە
پەیوەندیدار