نەخۆشخانەی د.جمال احمد ڕەشید دایکان و باوکان ئاگادار دەکاتەوە



لە بڵاوکراوەیەکدا نەخۆشخانەی د.جمال احمد ڕەشیدی منداڵان دایکان و باوکان ئاگادار دەکاتەوە بێن بۆ وەرگرتنی دەرزی گەشەی منداڵەکانیان.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، بۆ كەسوكاری ئەو منداڵانەی كێشەی گەشەیان هەیە ئیدارەی نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری كەسوكاری ئەو منداڵانە ئاگادار دەکاتەوە سەردانیان بکەن.

نەخۆشخانەکە دەشڵێت، ئەو دایک و باوکانەی منداڵەکانیان كێشەی گەشەیان هەیە و ناویان لەلای لیژنەی گەشە تۆماركراوە، سەردانی لیژنەی گەشەی نەخۆشخانەكە بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی دەرزی گەشەی منداڵ، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك لەو دەرزییە گەیشتوەتە نەخۆشخانەكەیان.

پارەی جوتیارانی سلێمانی خەرجدەکرێت
پێت پارەی جوتیارانی سلێمانی خەرجدەکرێت
بانکی ناوەندی نزیکەی 270 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
دوات بانکی ناوەندی نزیکەی 270 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
پەیوەندیدار