بانکی ناوەندی نزیکەی 270 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە



بانکی ناوەندی عێڕاق ڕێژەی خستنە بازاڕی دۆلاری ئاشکراکرد و دەڵێت”نزیکەی 270 ملیۆندۆلار بەشێوەی نەقد و حەواڵە خراوەتە بازارەوە”.

لە بڵاوکراوەیەکدا بانکی ناوەندی عێڕاق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بڕى 260 ملیۆن و 796 هەزار  77 دۆلار بەشێوەی نەقد و حەوالەخراوەتە بازاڕەکانەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، لەو بڕە شەش ملیۆن و 800 هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و 253 ملیۆن 996 هەزار و 77 دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا 100دۆلار بەرامبەر 150 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .

نەخۆشخانەی د.جمال احمد ڕەشید دایکان و باوکان ئاگادار دەکاتەوە
پێت نەخۆشخانەی د.جمال احمد ڕەشید دایکان و باوکان ئاگادار دەکاتەوە
قوباد تاڵەبانی:هەنگاوی باش بۆ چارەسەری گرفتی مووچە نراوە
دوات قوباد تاڵەبانی:هەنگاوی باش بۆ چارەسەری گرفتی مووچە نراوە
پەیوەنیدر