قوباد تاڵەبانی:هەنگاوی باش بۆ چارەسەری گرفتی مووچە نراوە



جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم هەنگاوەکانی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی مووچەی هەرێم دەخاتەروو و دەڵێت”پێویستمان بە سەرژمێرییەکی پاک و بێگەردی دوور لە سیاسی هەیە”.

لەمیانی بەشداریکردنی لە دووەمین پێشانگای ساڵانەی نێکست ستێپ لە سلێمانی قوباد تاڵەبانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ساڵێک زیاترە هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی مووچە لەنێوان عێراق و هەرێم بەرەو ئاستێکی باش نراون، و گرفتەکانمان وردە وردە بچوک کردۆتەوە و هیوامان ئەوەیە بەیەکجاری بنبڕبکرێت.

ڕاشیگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی ئەنجومنەی ئابوری حکومەتی فیدڕاك و ئەنجومەنی ئابوری حکومەتی هەرێم  چەند کێشەیەک چارەسەر کراوە و زۆر بابەتی تر ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، و ئەمڕۆش بەرهەمی ئەو دانوستانە ناردنی ئەو جیاوازییە مووچەیەبوو کەبۆ مانگەکانی حەوت و هەشت بڕدرابوو.

وتیشی، هێشتا بڕێک ماوە بۆئەوەی بتوانین پارەت تەواوی مووچەی مانگی هەشت تەواو بکەین، بەڵام هەنگاوەکان باشن و دڵخۆشکەرن.

قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، شاندەکەی هەرێم بۆ یەکخستنەوەی خانەنشینی و هەندێک بابەتی تر دەچنە بەغدا و ئومێد دەکەین ڕێککەوتنی تەواو بکرێت.

دەربارەی سەرژمێری قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، پێویستمان بە سەرژمێری هەیە، بەڵام دەبێت سەرژمێرییەکی پاک و بێگەرد بێت، دوور لە ناکۆکی سیاسی و لایەنی بێت، و ئومید دەکەین وەک سەرژمێرییەکانی تر نەبێت کە بەسیاسی کراون و مافی کورد و هەندێک نەتەوە پێشێل کراوە، و سەرژمێری ڕێگایەک نەبێت بۆ چەسپاندنی ئەو غەدرەی لە کورد کراوە.

بانکی ناوەندی نزیکەی 270 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
پێت بانکی ناوەندی نزیکەی 270 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
زێلێنسکی باس لە کۆتایی هێنانی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا دەکات
دوات زێلێنسکی باس لە کۆتایی هێنانی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا دەکات
پەیوەندیدار