میدیای سەربەپارتی بڵاویانکردەوە، بڕی 572 ملیار دیناری تەواوکەری مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە گەیشت، و خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.
ئەمە لەکاتێکدایە سبەی دووشەممە، 23ـی ڕەزبەر، بڕیارە شاندێکی هەرێم بەسەرۆکایەتی د.ئومید سەباح سەردانی بەغدا بکات، و لەگەڵ شاندێکی بەغدا لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی ئەو مووچەخۆرانەی کە ماون، هەروەها بۆ تەواوکردنی مووچەی مانگی هەشت کۆببنەوە.
سەردانی ئەو شاندە بۆ ئەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی فیدراڵی لەبارەی چارەکردنی کێشەکانی مووچە بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی.