لە عێراق هێشتا هەر هاوینە



لە پایزداین و ئەم وەرزە یەکەم رۆژی خۆی دەستپیکرد، بەڵام هێشتا هاوین لە عێراقدا خۆی پەنا داوە و کەشناسیش دەڵێت؛ جارێکی دیکە شەپۆلێکی گەرمای ناوچەکانی ناوەراست دەگرێتەوە.

 

بەگوێرەی کەشناسی عێراق؛ ئەمڕۆ یەکشەممەوە، پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق شایەتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەبن کە ڕەنگە بگاتە 40 پلەی سەدی بەتایبەت لە ناوەڕاستی وڵات، کە ئەم شەپۆلە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی پێشبینی بارانبارین لە پارێزگاکانی باکوور کە دوێنێ شەممە لە زۆرینەی ناوچاکان باران باری.

 

پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە ڕۆژی سێشەممە دەست بەدابەزین بکەنەوە و پلەکانی گەرما لە دەوروبەری 35 پلەی سەدی جێگیر ببن، بەتایبەتی لە بەغدا و پارێزگاکانی ناوەڕاستی عێراق.

 

ئەم بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، چووەتە وەرزی پاییزەوەبەڵام وەرزی هاوین هێشتا بەرەنگار دەبێتەوە، و بە ئاسانی خۆی رادەستی وەرزە زەردەکە ناکات، بەپێی قسەی پێشبینیکەرانی کەشوهەوا.

 

شارەزایان دەڵێن؛ “لەم هەفتەیەدا پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشوور، بەجۆرێک دەگاتە ٤٠ پلەی سەدی و دواتر لە کۆتایی هەفتەکەدا دادەبەزنەخوارەوە”.

 

بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی عێراق؛ لە ئەمشەوەوە ئەگەری باران بارین هەیە لە دهۆک و هەولێر و باکووری موسڵ و سلێمانی. پێشبینییەکان ئەوە دەخەنەروو؛ ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ هەیە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، لەکاتێکدا کەشوهەوا لەسەنتەری شارەکان جێگیر دەبن و هەندێک هەوری پەرش و بڵاو دەردەکەون.

“مووشەکی عێراقی بەشداری لە بۆردوومانەکانی سەر ئیسڕائیلدا کردووە”
پێت “مووشەکی عێراقی بەشداری لە بۆردوومانەکانی سەر ئیسڕائیلدا کردووە”
پزیشکیان بەرەوە ئەمریکا بەڕێکەوت
دوات پزیشکیان بەرەوە ئەمریکا بەڕێکەوت
پەیوەندیدار