عێراق بە ١٢ ملیۆن خوێندکارەوە ساڵی نوێی خوێندنی دەستپێکرد



ئەمڕۆ لە عێراق یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنە، زیاتر لە ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار خوێندکار لە پۆلی یەکەم وەرگیراون.

لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی عێراقەوە ٢٢ی ئەم مانگە بە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ دیاریکرابوو، ئەمڕۆش دەرگای قوتابخانەکان بە ڕووی زیاتر لە ١٢ ملیۆن خوێندکاردا کرایەوە.

لە کۆی ئەو ١٢ ملیۆن خوێندکارە، ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار خوێندکاریان لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی تۆمارکراون.

لە پارێزگای کەرکوک دەرگای خوێندن بەڕووی زیاتر لە ١٠٠ هەزار خوێندکاردا کرایەوە، هەشت هەزار خوێندکار لە پۆلی یەکەم تۆمارکراون، هەروەها ٤٠٠ خوێندکار لە خوێندنی عەرەبییەوە هاتونەتە خوێندنی کوردی.

هەرێم داهاتی نانەوتی خستە سەر هەژماری دارایی فیدڕاڵ
پێت هەرێم داهاتی نانەوتی خستە سەر هەژماری دارایی فیدڕاڵ
گوژمەیەک پارە لە بەغداوە بۆ مووچە گەیشت
دوات گوژمەیەک پارە لە بەغداوە بۆ مووچە گەیشت
پەیوەندیدار