نوێترین زانیاری لەبارەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران



بەڕێوەبەری راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، هەنگاوەكان بۆ تەرخانكردنی زەوی بەمەبەستی پێدانی بە فەرمانبەران بەردەوامن و لیژنەیەك لە شارەوانی پێكهێنراوە بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی زەوییەكان.

زەردەش رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند،كاری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە پێدانی زەوی بە فەرمانبەران، ئەوەیە بتوانێت زەوییەكان ئیفراز بكرێن و بیانكاتە سەر شارەوانی و دواتر بەسەر فەرمانبەراندا دابەشبكرێت.

دەشڵێت:”لیژنەیەك لە شارەوانیی سلێمانی پێكهێنراوە بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی ئەو زەوییانە، لەئێستادا لیژنەكە لە كارەكانیان بەردەوامن، بەڵام دڵنیانین كە ئاخۆ تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ دەتوانرێت كۆتایی بەكارەكانیان بهێنن یاخود نا، بەڵام ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ ئەو مەبەستە كەمتەرخەمیی ناكەن”.

نوێترین زانیاری لەبارەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران
پتر نوێترین زانیاری لەبارەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران
لە رووداوێكی هاتووچۆدا کەسێک بەسەختی برینداربوو هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە و ناناسرێتەوە
دوات لە رووداوێكی هاتووچۆدا کەسێک بەسەختی برینداربوو هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە و ناناسرێتەوە
پەیوەندیدار