شاندێک لە بەغداوە سەردانی هەرێم دەکات



بەرپرسێک لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگە ڕایگەیاند، “بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی، ئەمڕۆ شاندێک لە بەغداوە دێتە هەرێمی کوردستان”.

هادی ئەکرەم، بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی مەدەنی بە هاوتاکراوی لە دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی دیکە رەوانەی بەغدا کراوە”

هادی ئەکرەم لەبارەی مووچەی مانگی ئەیلوول-ەوە ئاماژەی بەوەکرد، ناردنی دوو مووچە پێکەوە ئەستەمە و ئەگەر بشنێردرێت، ئەوە دەکرێت لەسەر لیستی مووچەی مانگی ئاب مووچەی مانگی ئەیلوول ڕەوانە بکرێت.

پاش چەندین ساڵ لە چاوەڕوانی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی تەمموز-یان بە هاوتاکراوی مووچەی خانەنشینانی عێراق وەرگرت، هادی ئەکرەم وتی، “مووچەی مانگی ئابی خانەنیشنان هاوشێوەی مانگی تەمموز بە هاوتاکراوی دەبێت و جێگیر کراوە”.

 

شاندی هەرێم لیستی مووچە دەبەنە بەغدا
پێت شاندی هەرێم لیستی مووچە دەبەنە بەغدا
کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
دوات کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
پەیوەندیدار