ئەمڕۆ زانکۆلاین کارا دەکرێت



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە، کە لە ئەمڕۆوە وێبسایتی زانکۆلاین بۆ ماوەی 10 ڕۆژ کارادەکرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی شەممە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ وێبسایتی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی کارادەبێت و تا 30ی ئەیلولی 2024، بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، ده‌رچووان ده‌بێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (Username) و (Password)، هاوکات وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکان بەپێی ریزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت کە دەرچووان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە رەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار.

 

عێراق لە ڕیزبەندی نۆیەمی جیهانی عەرەبیدایە بۆ زیرەکی دەستکرد
پێت عێراق لە ڕیزبەندی نۆیەمی جیهانی عەرەبیدایە بۆ زیرەکی دەستکرد
ململانێی تورکیا و ئەڵمانیا لەسەر “شاورمە” چییە؟
دوات ململانێی تورکیا و ئەڵمانیا لەسەر “شاورمە” چییە؟
پەیوەندیدار