ململانێی تورکیا و ئەڵمانیا لەسەر “شاورمە” چییە؟



تورکیا داوا دەکات “شاورمە” وەک جۆرێکی خواردنی خێرا و یەکەم بەرهەمی کولتووری وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا تۆمار بکرێت، لەوبارەیەشەوە ١١ لایەن ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

بڕیارە لە ٢٤ی ئەیلوولدا کۆمسیۆنی ئەوروپا بڕیار لەسەر ئەو داواکارییە بدات بۆ تۆمارکردنی شاورمە وەک یەکەم خواردنی کولتووری تایبەت بە تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا، بەڵام ئەڵمانیەکان ناڕەایەتییان نیشدانداوە هەردوولا لە ڕووی مێژووییەوە بانگەشەی خاوەندارێتی دەکەن.

ململانێی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا سەریهەڵدا کاتێک ئەنقەرە داواکارییەکی فەرمی پێشکەش بە یەکێتی ئەوروپا کرد بۆ تۆمارکردنی خواردنی خێرای “شاورمە” کە بە “دۆنەر” و هەندێکجاریش “کەباب” وەک بەرهەمێکی تورکی ناسراوە.

زۆرێک لە چێشتخانەکانی ئەوروپا ئەم ژەمە خێرایە پێشکەش دەکەن، بەتایبەتی لە ئەڵمانیا کە ملیۆنان تورک و کورد تیایدا دەژین. لە ڕووی پێکهاتەی خۆراکییەوە تورکیا خاوەندارێتی دەکات و ئەڵمانیاش ڕەتیدەکاتەوە.

وەزارەتی خۆراک و کشتوکاڵی ئەڵمانیا بە فەرمی ناڕەزایی دەربڕیوە بەرامبەر بەو داواکارییەی تورکیا و بە خواردنێکی ئەڵمانی دەزانێت و دەڵێت، “تەنانەت ئەگەر هەمان ناویشی هەبێت پێکهاتەکانی جیاوازن لە “شاورمە”ی تورکی”، هاوکات تورکیا ڕەتیدەکاتەوە و چاوەڕێ دەکات هەفتەی داهاتوو بڕیاری لەبارەوە بدرێت.

ئەگەر “دۆنەر” وەک ژەمێکی تورکی لە یەکێتی ئەوروپا تۆمار بکرێت، چێشتخانە ئەڵمانییەکان ناچار دەبن ئەم ژەمە بگۆڕن کە پێشکەشی کڕیارەکانیان دەکەن، لە کاتێکدا تورکیا لەو داواکارییەی کە پێشکەش بە یەکێتیی ئەوروپای کردووە، وردەکاریی پێکهاتەکانی ئەم خواردنە خێرا و بەناوبانگە لە چێشتخانە بیانییەکان لە سەرتاسەری ئەوروپا نیشانداوە.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆمسیۆنی ئەوروپا بڕیار لەسەر داواکارییەکەی تورکیا بدات، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ مشتومڕێکی تورکی-ئەڵمانی لە سۆشیال میدیا سەبارەت بە ناسنامەی ئەم خواردنە خێرایە.

میدیاکانی ئەڵمانیا و تورکیا لە زاری جەم ئۆزدەمیر وەزیری خۆراک و کشتوکاڵی ئەڵمانیاوە بڵاویانکردووەتەوە، کە پێویستە هەموو کەسێک بتوانێت کەباب بە ئارەزووی خۆی ئامادە بکات و بیخوات، پێویست بە وەرگرتنی ڕێنمایی لە ئەنقەرە لەسەر ئەم پرسە ناکات.

ئەمڕۆ زانکۆلاین کارا دەکرێت
پێت ئەمڕۆ زانکۆلاین کارا دەکرێت
سودانی دەچێتە ئەمریکا
دوات سودانی دەچێتە ئەمریکا
پەیوەندیدار