بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا بکات.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردنە لە 79 هەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی نیویۆرک دەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سودانی لە کۆبوونەوەکەدا کە زۆرێک لە سەرکردەی وڵاتان بەشداری تێدادەکەن، وتاری عێراق پێشکەشدەکات.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سودانی جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەی چەند وڵاتێک و بەرپرسانی رێکخراو و ئۆرگانە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدەدات.