سودانی سەردانی ئەمریکا دەکات



بە مەبەستی بەشداریكردن لە 79 دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سبەی شەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندی فەرمی سەردانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەكات

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیارە سبەی شەممە  محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێكی فەرمی عێراق بەرەو نیویۆرك بەڕێبكەوێت، بە مەبەستی بەشداریكردن لە 79 دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سودانی وتاری عێراق لەبەردەم ئەنجومەنی گشتی پێشکەش دەکات، هەروەها لە لوتکەی ئایندەدا وتارێک پێشکەش دەکات، کە تێیدا زۆرێک لە سەرکردەکانی وڵاتان و سەرۆکەکان بەشداری دەکەن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەکەی، سودانی لە سەردانەکەیدا زنجیرەیەک دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردە و سەرۆکی وڵاتان و سەرۆکی شاندە بەشداربوەکان ئەنجام دەدات، جگە لە کۆبونەوە لەگەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی ژمارەیەک بەرپرسی ڕێکخراو و ئۆرگانە نێودەوڵەتییەکان.

کۆمەڵگایەکی جوێنفرۆش!
پێت کۆمەڵگایەکی جوێنفرۆش!
وتەبێژی حکومەتی هەرێم وەڵامی محەمەد حەلبوسی دەداتەوە
دوات وتەبێژی حکومەتی هەرێم وەڵامی محەمەد حەلبوسی دەداتەوە
پەیوەندیدار