وتەبێژی حکومەتی هەرێم وەڵامی محەمەد حەلبوسی دەداتەوە



وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەڵامی سەرۆكی لابراوی پەرلەمانی عێراق دەداتەوە و دەڵێت:”وەفاداری زۆر گرانبەهایە، لە کەسی بێ بەها چاوەڕێی مەکە”.

ئەمڕۆ هەینی 20ـی ئەیلوولی 2024، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی قسەکانی
محەمەد حەلبوسی کە لە دژی پێشمەرگە کردبووی بڵاوکردەوە و دەڵێت:”وەڵامی خەڵکی کوردستان بۆ ناوبراو ئەوەیە: (الوفاء غالي جدا، فلا تتوقعه من شخص رخيص) واتە “وەفاداری زۆر گرانبەهایە، لە کەسی بێ بەها چاوەڕێی مەکە”.

ئەمە لە کاتێدایە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی لابراوی پەرلەمانی عێراق لە نوێترین نوێترین هەڵوێستیدا دژایەتی خۆی بۆ پڕچەککردنی پێشمەرگە دەربڕی و داوایکرد چەکی قورس و تۆپهاوێژیان پێ نەدرێت، چونکە ڕەنگە ئەو چەکانەی بەهێزە ناوخۆییەکان دەدرێت لە ململانێی نێوخۆیدا بەکار بهێنرێن

ئەمڕۆش وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی بەرگری عێراقی سەبارەت بە پێدانی چەك بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت:” گرێبەستی كڕینی ئەو تۆپهاوێژانە لەسەردەمی وەزیری بەرگری (عرفان حیالی) کراوە و لەسەردەمی وەزیری بەرگری (جمعە عناد) هەموارکراوەتەوە.

سودانی سەردانی ئەمریکا دەکات
پێت سودانی سەردانی ئەمریکا دەکات
بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە
دوات بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە
پەیوەنیدر