كاتی پێدانی كارەبای نیشتمانی دەگۆڕێت



بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، پێدانی کارەبای گوندەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و دەشڵێت: لەپێناو جوتیارەكان و ئاودێری كشتوكاڵی ئەو گۆڕانكارییەیان كردووە.

سعیدی سید قادری خەیات، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەڵەبجە ڕایگەیاندووە، لەسەر داوای موختار و زۆربەی گوندنشینە خۆشەویستەکان و بەمەبەستی پێدانی کاتی گونجاو بۆ ئاودانی بەروبوومە کشتوکاڵیەکان، پێدانی کارەبای گوندەکان گۆڕانکاری بەسەرداهات.

ڕاشیگەیاند، لە کاتژمێر (٤)ی پاشنیوەڕۆ کارەبایان پێدەدرێت تا کاتژمێر (٦)ی بەیانی و هەندێكجار تا (٧)ی بەیانی.

ڕوونیشی كردۆتەوە، هەوڵ دەدەین بە پشتیوانی خوای گەورە بتوانین جگە لەو کاتانەش هەندێكجاری تریش کارەبایان بۆ دابین بکەین و وتیشی، “هیوادارم جێگەی ڕەزامەندیان بێت و سوودی لێ وەربگرین بۆ ئاودێری”.

جەختیشی كردۆتەوە، پشت بەخوای گەورە هەمیشە پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەبین بەتایبەت گوندنشینە خۆشەویستەکانمان.

 

كێشەیەكی نوێ‌ ئاستەنگ بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست دەكات
پێت كێشەیەكی نوێ‌ ئاستەنگ بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست دەكات
چین وەک جەمسەرێکی جیهانی!
دوات چین وەک جەمسەرێکی جیهانی!
پەیوەندیدار