تەقەكەرەی شەوی ڕابردووی سلێمانی دەستگیركرا



دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی تۆمەتباری ڕووداوی تەقەكردنەكەی شەوی ڕابردووی شەقامی (مەلیك مەحمود)ی شاری سلێمانی ڕادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ٢٠٢٤/٩/١٩ لە شەقامی مەلیك مەحمود لەشاری سلێمانی دەمەقاڵێ و ئاڵۆزی لە نێوان سەرنشینانی ( دوو ) ئۆتۆمبێل دروست دەبێت، شۆفێری یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان بەچەكی جۆری (دەمانچە) دوو هاولۆاتی بریندار دەكات و بەخێرایی شوێنی ڕووداوەكە بەجێدەهێڵێت و هەڵدێت.

ڕاشیگەیاندووە، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە بەهاوكاری هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی لەماوەی كەمتر لە (٥) كاتژمێر تۆمەتباری تەقەكەر دەستگیركرا و ڕووبەڕوی یاسا كرایەوە.

بەپێی زانیارییەكان، یەکێک لەو دوو گەنجە عەرەبەی شەوی ڕابردوو لە شەقامی مەلیك مەحمود لە سلێمانی بە گولـلە بریندارکران، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 20ی ئەیلوولی 2024، لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی سلێمانی گیانی سپارد.

عێراق مووچەی بەشێكی دیكەی مووچەخۆرانی هەرێم زیاد دەكات
پێت عێراق مووچەی بەشێكی دیكەی مووچەخۆرانی هەرێم زیاد دەكات
٢٠ی ئەیلوول؛ ڕۆژی جیهانی پاككردنەوەی ژینگە
دوات ٢٠ی ئەیلوول؛ ڕۆژی جیهانی پاككردنەوەی ژینگە
پەیوەندیدار